٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

لە جەلەولا فەرماندەیەك و ژمارەیەك ئەفسەری پۆلیس كوژران

سەرچاوە: KDP.info

جەلەولا - KDP.info/ دوای ئەوەی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ژمارەیەك پۆلیس و سەربازانی سوپای عێراقی لەلایەن گروپێكی چەكدارانی داعش گەمارۆدران و داوای یارمەتیان لە پۆلیسی فریاكەتنی جەلەولا كرد و ئەو هێزەش بۆ فریاكەوتنیان بەڕێكەوتن بەڵام لە رێگادا دوو بۆمب بە ئۆتۆمۆبێلەكانیاندا تەقیەوە و دەستبەجێ لەلایەن گروپێكی دیكەی چەكدارانی داعش هێرشیان كرایە سەرو ئەمەش ژمارەیەك كوژراو برینداری لێكەوتەوە كەلە نێویاندا عەقید فاروق تمیمی فەرماندەی فەوجی پۆلیسی جەلەولا و دوو ئەفسەری دیكە كوژران.

لەو بارەیەوە سەرچاوەیەك بە (kdp.info)ی راگەیاند كە لەو كردەوە تیرۆریستییەدا فەرماندەی فەوجی پۆلیسی قەزای جەلەولا و 2 ئەفسەری دیكە كوژراون و هەروەها ژمارەیەكی دیكەش برینداربوون.

ژمارەیەك لە بریندارانی كردەوەكە بۆ چارەسەری رەوانەی نەخۆشخانەكانی كەلار و خانەقین كران.

هەواڵی پەیوەندیدار