٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەم ھەفتەیە شەپۆڵێکی باران بارین ھەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ بەرێوبەری کەشناسی و بومەلەرزەی ھەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، پێشبینی دەکرێت سبەی خۆل بارینێکی سوک ورۆژی چوارشەمەی شەپۆڵێکی باران بارین ھەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

فازل ئیبراھیم بەرێوبەری کەشناسی وبومەلەرزەی ھەرێمی کوردستان بەkdp.infoراگەیاند:ھەرێمی کوردستان کەوتووتە ژێرکاریگەری نزمە پاڵە پەستۆیەک،بۆیە پێشبینی دەکرێت لەھەرێمی کوردستان ئاسمان نیمچە ھەوری بۆ ھەوری بێت وپلەکانی گەرماش بەم شێوەی ئێستا دەبێت وگۆرانکاری بەسەر دانایەت.

 

فازل ئیبراھیم گوتیشی:پێشبینی دەکرێت کەشو ھەوا بۆ سبەش بەھەمان شێوەی ئەمڕۆ بێت لەگەڵ بارینی خۆلێکی سوک لەناوچەکانی ھەرێمی کوردستان ورۆژی دوو شەممەش کەشوھەوا ئاسایی دەبێتەوە.

 

ئیبراھیم رونیشیکردەوە،بەپێی پێشبینیەکان رۆژی چوارشەممە شەپۆڵکی باران بارین ھەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار