٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سبەی نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ سەرۆک فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق ئاشکرایکرد، بڕیارە سبەی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەبارەی کێشەکانی نێوان ھەرێم وبەغدا لەگەڵ سەرۆک فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی عێراق کۆبێتەوە.

شێخ فاتیح داراغایی ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی کۆمەلی ئیسلامی بەkdp.infoراگەیاند:بڕیارە سبەی کاتژمێر11پێش نیوەڕۆ لەشاری ھەولێر نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆک فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی عێراق کۆبێتەوە.

شێخ فاتیح داراغایی گوتیشی:مەبەست لەوکۆبوونەوەیە بۆ گفتوگۆکردنە لەبارەی دواپێشھاتەکان ووپەیوەندیەکانی نێوان ھەرێم وناوەند ویەکخستنی ھەڵوێستەکانی کوردوبڕیاردان لەبارەی بایکۆتکردن یاخود بەشداریکردن لە کۆبوونەوەکانی پەرلەمانی عێراق .

داراغایی رونیشیکردەوە،لەکۆبوونەوەی سبەی گفتوگۆلەبارەی ئەوە دکەن چ بڕیارێک بدەن لەبارەی کێشەکانی نێوان ھەرێم وبەغداوبەشداربوون لەکۆبوونەوەکان یاخود بایکۆتکردن.

هەواڵی پەیوەندیدار