٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

غالیب ئەنساری ئۆغڵو: تا ئاكەپە هەبێ قۆناغی چارەسەری بەردەوام دەبێـت

سەرچاوە: KDP.info

دیاربەكر-KDP.info/ پەرلەمانتاری ئاكەپە و پاڵێوراوی پۆستی سەرۆك شارەوانی دیاربەكری ئەو پارتە غالیب ئەنساری ئۆغڵو رایگەیاند كە قۆناغی چارەسەری پرسی كورد بۆ توركیا و بۆ ئاكەپە زۆر زۆر گرنگە بۆیە تا ئاكەپە هەبێ قۆناغی چارەسەری پرسی كورد بەردەوام دەبێت.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی تورك تایم بڵاویكردەوە كە پاڵێوراوی پۆستی سەرۆك شارەوانی ئاكەپە غالێب ئەنساریئۆغڵو رایگەیاند كە پرسی خۆسەری دیموكراتیك كە لەم رۆژانەی دواییدا لە لایەن بەدەپەوە باسی لێوە دەكرێت تەنیا درۆشمە و لە رووی كردارییەوە هیچ واتا و مانایەكی نییە.

ئەنساریئۆغڵو هەروەها ئاماژەی بەوە كردووە كە قۆناغی چارەسەری پرسی كورد بۆ سەرۆكوەزیرانی توركیا رەجەب تەیب ئەردۆغان لە ژیانی خۆی گرنگترە، و گەورەترین پلانی ئاكەپەیە، هیچ هێز و دەسەڵاتێك ناتوانێ ئەو قۆناغە تێك بدات.

ناوبراو جەختی لەوە كردووەتەوە تا رەجەب تەیب ئەردۆغان و ئاكەپە هەبن قۆناغی چارەسەریش بەو پەڕی جدییەتەوە بەردەوام دەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار