٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

دغۆ ئەرگیل: سیاسەتی حكوومەت لە بەرامبەر قۆناغی چارەسەری هەڵەیە

سەرچاوە: KDP.info

ئەستەنبۆڵ-KDP.info/ ئەندامی كۆمیتەی عەقڵمەندانی توركیا، پڕۆفسۆر دكتۆر دغۆ ئەرگیللە بارەی قۆناغی چارەسەری پرسی كوردەوە رایگەیاند كە ئەو قۆناغە بە باشی دەستی پێكردبوو بەڵام بەداخەوە حكوومەت زۆر بە بێ بەرپرسیارانە لە بەرامبەر ئەو قۆناغەدا هەڵسوكەوت دەكات.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی ئیلكەخەبەر بڵاویكردەوە كە ئەندامی كۆمیتەی عەقڵمەندانی توركیا پرۆفسۆر دكتۆر دغۆ ئەرگیل رایگەیاندووە سەرەتا قۆناغی چارەسەری زۆر بە باشی دەستی پێكرد، بەڵام حكومەت تا ئێستا بۆ بەرەو پێشەوە بردنی ئەو قۆناغە هیچ هەنگاوێكی نەناوە.

ئەرگیل هەروەها ئاماژەی بەوە كردووە كە حكومەت دەیەوێ جێبەجێكردنی هەنگاوە پێویستەكانی قۆناغی چارەسەری بخاتە دوای هەڵبژاردنەكان، ئەمەیش بە مانای سوود وەرگرتن لە كاتە و بێجگە لە زەرەر هیچ سوودێكی بۆ توركیا نابێت.

ئەرگیل جەختی لەوە كردووەتەوە كە هەر چەند لایەنی كوردی چەكی بێ دەنگ كردووە بەڵام لایەنی توركی كە حكومەتە تا ئێستا هەوڵی نەداوە كە قۆناغی چارەسەری بكاتە قۆناغێكی گشتی و كۆمەڵایەتی.

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار