سه‌رچاوه‌كان: دواى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا، ره‌وشى ئه‌منیی عێراق باشتر نه‌بووه
دوای كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق، دۆسیەی ئەمنی عێراق هیچ جۆرە پێشوەچوونێكی بەخۆیەوە نەبینیوە و رۆژ لەدوای رۆژیش ژمارەی كردە تیرۆریستییەكان لەزیادبووندایە، كە لەئاكامیدا سەدەها هاولاتی سڤیل دەبنە قوربانی.
به گوێره‌ى ئامارێك كه ئاژانسى رۆیته‌رز بڵاوى كردۆته‌وه له مانگى یه‌نایه‌ردا چه‌ندین ته‌قینه‌وه‌ى جۆراو جۆر كوژرانى 701 كه‌س و برینداربوونى 340 كه‌سى دیكه‌ى لێكه‌وتۆته‌وه.
هه‌روه‌ها له مانگى شوباتدا ته‌قینه‌وه‌ى چه‌ندین بۆمبى چێنراو كوژرانى 60 كه‌سیان لێكه‌وته‌وه. له مانگى ئاداریش له ئه‌نجامى 30 ته‌قینه‌وه‌ى جۆراو جۆر 52 كه‌س كوژراون و 235 كه‌سى دیكه‌ش بریندار بوون. مانگى نیسانیش 20ته‌قینه‌وه‌ى جۆراوجۆرى به‌خۆوه بینى و 36 كه‌س شه‌هید بوون و 150 كه‌سیش بریندار بوون.
له مانگى ئایاریش، 31 هێرشى جۆراو جۆر له رێگه‌ى ته‌قینه‌وه و بۆمب و ئۆتۆمێلى مینڕێژكراو لانیكه‌م 17 كه‌س شه‌هید بوون. هه‌روه‌ها مانگى حوزه‌یرانیش چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌ك شه‌هیدبوونى 135 که‌س و برینداربوونى 160 كه‌سى دیكه‌ى دیكه‌وه لێكه‌وته‌وه. له مانگى ته‌مموزیش واتا ئه‌م مانگه، 167 كه‌س شه‌هید بوون و 343 كه‌سى دیكه‌ش بریندار بوون.




