ئەمڕۆ دەست بەدابەشکردنی مووچەی ھێزی پێشمەرگە کرا

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ بەڕێوبەری گشتی راگەیاندن رۆشنبیری لەوەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد،ئەمڕۆدەستکراوە بەدابەشکردنی مووچەی پێشمەرگە ،بۆئەم مەبەستەش بۆ ھەرناوچەیەک لیژنەیەک پێکھاتووە.
ھەڵگورد حیکمەت بەڕێوبەری گشتی راگەیاندن رۆشنبیری لەوەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی ھەرێمی بەkdp.infoراگەیاند:دوای ئەوەی وەزاەرتی دارایی رەزامەندی دەربڕی بۆ دابەشکردنی مووچەی پێشمەرگە ،ئەمڕۆ دەستکراوە بەدابەشکردنی وبەردەوامیش دەبێت.
ھەڵگورد حیکمەت گوتیشی:بۆ ھەر ناوچەیەک لیژنەیەک بۆ دابەشکردنی مووچەی پێشمەرگە پێکھاتووە وچەکەکانیان دەبنە بانک ودەیکەنە پارە وبەسەر ھێزی پێشمەرگە دابەشی دەکەن.




