٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دزه‌یى: له‌گه‌ڵ به‌غدا ڕێككه‌وتنمان نه‌كردووه!‌.

سەرچاوە: KDP.info

ده‌رباره‌ى لێدوانێكى حسێن شه‌هرستانى جێگرى سه‌رۆك وه‌زیرانى عیراق بۆ كاروبارى وزه‌، كه‌ گوایه‌ له‌ دوایین گفتوگۆكانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدادا، له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان گه‌یشتوونه‌ته‌ ڕێككه‌وتنێك بۆ ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان له‌ ڕێگه‌ى كۆمپانیاى سۆمۆوه‌، سه‌فین دزه‌یى وته‌بێژى فه‌رمیى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ لێدوانێكى تایبه‌تدا بۆ ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى حكوومه‌ت ڕایگه‌یاند:

"دوایین گفتوگۆكانى نێوان هه‌ردوو حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى عیراقى فیدرال له‌ به‌غدا له‌ كه‌شێكى ئه‌رێنیدا به‌ڕێوه‌ چوون و به‌ تێروته‌سه‌لى تاوتوێى دید و بۆچوون و پێشنیاره‌كانى هه‌ردوولا كرا و بڕیار دراوه‌ كه‌ له‌ ماوه‌ى چه‌ند ڕۆژى داهاتوودا وه‌ڵامى پێشنیاره‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر ته‌واوى پرسه‌كه‌ و میكانیزمى ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان بده‌نه‌وه‌، به‌ڵام به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك هیچ ڕێككه‌وتنێك نه‌كراوه‌ كه‌ نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان له‌ ڕێگه‌ى كۆمپانیاى سۆمۆوه‌ بنێردرێته‌ ده‌ره‌وه‌.

هەواڵی پەیوەندیدار