یه‌كه‌م عومره‌كاری هه‌رێمی كوردستان له‌شاری مه‌ككه به‌ڕوداوی هاتوچۆ كۆچی دوایی كرد

ھەولێر- تایبەت بەKDP.info/ مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی به‌رێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه دوای ته‌اوبونی نوێژی به‌یانی خاتو (خه‌دیجه قادر محمد)كه له‌دایكبوی ساڵی 1947و دانیشتوی ناحیه‌ی داره‌توی هه‌ولێره به‌هۆی روداوی هاتوچۆ له‌به‌رده‌م ئوتێله‌كه‌ی خۆیدا له‌شاری مه‌ككه كۆچی دوایی كرد و بووه یه‌كه‌م عومره‌كاری ئه‌مساڵی هه‌رێمی كوردستان كه‌له‌شاری مه‌ككه كۆچی دوایی بكات.
نه‌قشبه‌ندی له‌گه‌ڵ هاوخه‌می وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ خانه‌واده‌ی ئه‌م عومره‌كاره ته‌ئكیدی كرده‌وه كه‌وا خوالێخۆشبێت دوو كوڕی خۆی له‌م گه‌شته‌ی عومره‌دا یاوه‌ری ده‌كه‌ن و بڕیاریانداوه كه‌وا له‌گۆڕستانی شاری مه‌ككه به‌خاك بسپێردرێت.




