٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

سەرۆك كۆماری توركیا پرۆژە یاسای ئینتێرنێتی پەسەند كرد

سەرچاوە: KDP.info

ئەنقەرە-KDP.info/ سەرۆك كۆماری توركیا عەبدوڵلا گول رۆژی چوار شەممە پرۆژە یاسای ئینتێرنیت و پرۆژە یاسای لێژنەی باڵای دادوەر و داواكارانی توركیای پەسەند كرد و بۆ بڵاو كردنەوەیان لە رۆژنامەی رەسمی روانەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی وڵاتەكەی كردن.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی تی ئار تی بڵاویكردەوە كە دوای پەسەند كردنی هەر دوو پرۆژە یاسای ئینتێرنێت و لێژنەی باڵای دادوەر و داواكارانی گشتی توركیا لە لایەن پەرلەمانی توركیاوە، سەرۆكایەتی پەرلەمان ئەو پرۆژە یاسایانەی روانەی سەرۆكایەتی كۆمار كرد و رۆژی چوارشەممە سەرۆكۆماری توركیا هەر دوو پرۆژە یاسای پەسەند كرد.

بۆ ئەوەی ئەو دوو پرۆژە یاسایە بخرێنە بواری جێبەجێكردنەوە سەرۆكایەتی كۆماری توركیا پرۆژە یاساكانی دوای پەسەند كردنیان روانەی سەرۆكایەتی پەرلەمان كردووەتەوە.

دوای پەسەند كردنی ئەو پرۆژە یاسایانە لە لایەن سەرۆكایەتی كۆمارەوە، چە لە سەر ئاستی ناوخۆی توركیا و چە لەسەر ئاستی دەرەكیشدا دەنگی ناڕەزایەتی بەرز بووەوە، یەكێتی ئەوروپا نیگەرانی خۆی لەو بارەیەوە دەربڕی و ئاماژەی بەوە كرد كە پەسەند كردنی پرۆژە یاسای ئینتێرنێت خزمەتی دیموكراسیەتی توركیا ناكات. لە لایەكی دیكەوە بەشێكی زۆری ماڵپەڕ و رۆژنامەكانی توركیایش بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی لافێتەی رەشیان لە سەر شاشەكانیان بڵاو كردەوە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار