٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ چەند لایەنێکی دیکەی سیاسی کۆدەبێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ بڕیارە ئەمڕۆ سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ چەند لایەنێکی دیکەی سیاسی کە لەھەلبژاردن کورسیان بەدەست ھێناوە کۆبێتەوە.

لەمبارەیەوە سەعد خالد ئەندامی مەکتەبی سیاسی حزبی زەحمەت کێشانی کوردستان بەkdp.infoراگەیاند: ئەوانیش ئاگاداکراونەتەوە وەکو حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆکی ھەرێمی کوردستان.

 

سەعد خالد گوتیشی: مەبەست لەوکۆبوونەوەیە بۆ گفتوگۆکردنە لەبارەی چەند پرسێک،لەوانەش پێکھێنانی کابینەی ھەشتەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان.

ئەمەش لەکاتێکدایە پێشتر سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ لایەنەکانی دیکە کۆبۆتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار