20 كه‌س لهئۆكراینا كوژران

ئۆکراینا - KDP.info/ به‌هۆی شه‌ڕ و پێكدادانی نێوان هێزه ئه‌منیه‌كان و خۆپیشانده‌ران 20 كه‌س له ئۆكراینا كوژران ، فیتالی كهلچیكۆ، به‌رپرسێكی نه‌یاری حكوومه‌تی ئۆكراینا دەلێت سه‌رۆكی حكوومه‌ت ته‌نها یه‌ك رێگاچاره‌ی خستۆته به‌رده‌م خۆپیشانده‌ران، ئه‌ویش چۆڵكردنی گۆڕه‌پانی ئازادیه. شه‌ڕو پێكهه‌ڵپژان له كیفی پایته‌ختی ئۆكراینا دژی حكوومه‌تی ئه‌و وڵاته له‌نێوان هێزه ئه‌منیه‌كان و مانگرتوان درێژەی کێشاو به هۆیه‌وه 20 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا كه 7 کەسی سه‌ر به‌هێزه‌كانی پۆلیسبوون. پۆلیس ئاو‌و گوللـه‌ی پلاستیكی بۆ بڵاوه‌پێكردنی خۆپیشانده‌ران، كه‌ماوه‌ی 3 مانگه له‌گۆڕه‌پانی ئازادی له كیف مانگرتنیان راگه‌یاندووه، به‌كار هێناوه، هه‌روه‌ك چه‌ند خێمه‌یه‌كی گۆڕه‌پانه‌كه سوتێنران و ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌ش بیستراوه. به‌هۆی ناڕه‌زایی له‌سیاسیه‌تی حكومه‌تی وڵاته‌كه‌یان، به‌هه‌زار هاوڵاتی به‌مه‌به‌ستی ناڕه‌زایی ده‌ربڕین له‌گۆڕه‌پانی ئازادی كیف ماوه‌ی 3 مانگه كۆبوونه‌ته‌وه. فیتالی كهلچیكۆ، به‌رپرسێكی نه‌یاری حكومه‌تی ئۆكراینا دەلێت سه‌رۆكی حكوومه‌ت ته‌نها یه‌ك رێگاچاره‌ی خستۆته به‌رده‌م خۆپیشانده‌ران، ئه‌ویش چۆڵكردنی گۆڕه‌پانی ئازادیه.




