ھاووڵاتیەکی دیکەی کورد لەموسڵ کوژرا

موسڵ-تایبەت بەKDP.info/ ئەمڕۆ لەپارێزگای موسڵ ھاووڵاتیەکی دیکەی کورد لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراو کوژرا.
لەمبارەیەوە سەعید مەموزینی بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتی دیموکراتی کوردستان لەپارێزگای موسڵ بەkdp.infoراگەیاند: ئەمڕۆ لە شاری موسڵ لەگەرەکی وادی عەگاب گەنجێکی کورد بەناوی محەمەد ئەحمەد سلێمان لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراو دەسترێژی گولەی لێکرا ودەست بەجێ گیانی لەدەستدا.
سەعید مەموزینی گوتیشی:ئەو گەنجە سەربازە لەریزەکانی سوپای عێراق وخەڵکی ناحیەی وانێی سەر بەپارێزگای موسڵە.
بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتی دیموکراتی کوردستان لەپارێزگای موسڵ ئەوەشی خستەڕوو،تەنھا لەم ھەفتەیەدا 10کەس لە موسڵ لەکردەوەی تیرۆرستی کوژراون.




