٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

سەرۆکی ئیران فەیسبووک بەکار دێنیت

سەرچاوە: KDP.info

تاران - KDP.info/  حەسەن روحانی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ئاشکرای دەکات کە ئەویش فەیس بووک بەکار دێنێت و کاتی بەسوودی لەگەڵ دەباتە سەر ، هاوکات وەزیری پەیوەندییەکان و تەکنەکۆژیای ئێران جارێکی دیکە لەم هەفتەیەدا دەلێت من بە شانازییەوە  فیسبووک بەکار دێنم و نامە وەردەگرم و دەشینێرم، ماڵپەری پەیوەندی نیوزی ئێران بڵاویکردەوە: کە مەحمود واعیزی وەزیری پەیوەندییەکان و تەکنەکۆژیای ئێران رایگەیاند: من ئەندامم لە تۆری کۆمەڵایەتی فەیس بووکو کۆمێنت وەردەگرم و کۆمێنت دەنووسم راستی بەشدارییەکی خۆشە، لای خۆشییەوە عەلی جەنەتی وەزیری رۆشنبیری و رێنماییەکانی ئیسلامی ئیران لە دوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی ئێران رایگەیاند: بەکارهێنانی فیسبووک تاوان نییە، بەڵام تاوان ئەوەیە کە رێگری بکرێت لەوەی فیبووک بەکار بهێنرێت، لە گەڵ ئەوەی ژمارەیەکی بەرچاو لە بەرپرسانی ئێران بەکار هێنانی فیسبووک بە تاوانی نازانن، بەڵام موحافیزکارانی ئێران بەکار هێنانی فەیسبووک بە کارێکی بەدرەوشتی لە قەڵمدەدن و دژی دەوەستنەوە ، لەچەند رۆژی رابردوودا حکوومەتی رووحانی لە هەوڵی ئەوەدایە ئەو یاسایە پوچەڵبکاتەوە کە بەکارهێنانی فەیس بووک و تۆرە کۆمەڵایتییەکانی دیکە قەدەغە دەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار