٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزارەتی دارایی رەزامەندی دەربڕیوە بۆ دابەشکردنی مووچەی وەزاەرتی پێشمەرگە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ بەرێوبەری گشتی راگەیاندن و رۆشنبیری لەوەزاەرتی پشمەرگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، وەزارەتی دارایی رەزامەندی دەربریوە بۆ خەرج کردنی مووچەی ھێزەکانی پێشمەرگە و لەم رۆژانە دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.

ھەڵگورد حیکمەت بەرێوبەری گشتی راگەیاندن ورۆشنبیری لەوەزاەرتی پشمەرگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەkdp.infoراگەیاند:وەزارەتی دارایی رەزامەندی دەربڕیوە بۆ دابەشکردنی مووچەی ھێزەکانی پێشمەرگە وئێمەش وەکو وەزاەرتی پێشمەرگە ھەموو ئامادەکاریەکانمان کردوە بۆ دابەشکردنی.

ھەڵگورد حیکمەت گوتیشی:لەئێستادا تەنھا ھەندێک رۆتینیاتی بانک ماوە بۆئەوەی چەک ببەن ومووچەکە سەرف بکەن ،ئەمەش یەک دوو رۆژێکی دەوێت.

حیکمەت رونیشیکردەوە، چاوەڕان دەکرێت لەچەند رۆژی داھاتوو دەست بەدابەشکردنی بکرێت،چونکە ھەموو ئامادەکاریەکەی بۆ کراوەو تەنھا ھەندێک کار لەبانک ماوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە وەزارەتی داریی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاندبوو،ئەمڕۆ مووچەی وەزاەرتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار