بۆمبێكی كیمیایی لە خورماڵ پوچەڵ كرایەوە

خورماڵ - KDP.info / دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوودا بۆمبێك لە ناحییەی خورماڵی سەر بە هەڵبجە دۆزرایەوە و لەلایەن تیمەكانی پسپۆڕی تەقەمەنی پكشنین بۆ كراو و دەركەوت كە بۆمبێكی ژەهراویی یە؛ تیمەكانی پوچەڵكردنەوەی مین لە هەرێمی كوردستان؛ بۆمبەكەیان كە لە جۆری ناپالم بوو پوچەڵ كردەوە.
بەڕێوەبەری ناحیەی خورمال، سەر بە قەزای هەلەبجە گوتی، تیمێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پووچەڵكردنەوەی مینەكان لە هەرێمی كوردستان بۆمبێكی كیمیایی جۆری ناپالمیان كە لە پاشماوەكانی ئەو چەكە كیمیاوییانە بووە كە رژێمی پێشوو بەكاریان دەهێنا بۆ لێدانی خورمال و هەلەبجە، پۆچەل كردۆتەوە.
هەروەها ئاشكرای كرد كە بۆمبەكە بێ زیان و زەرەر و بە سەركەوتوویی پوچەڵكراوەتەوە.




