له سوێسرا .. شاندێكی باڵای هەرێمی كوردستان، بەشداری په‌نجاو حهوتهمین كۆبوونه‌وه‌ی تایبەت بە رێككەوتنامەى "CEDAW" ده‌كات

بۆ یه‌كه‌مجار شاندێكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌فه‌رمی به‌شداری له په‌نجاو حهوتهمین كۆبوونه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی تایبه‌ت به رێككه‌وتننامه‌ی سیداو ده‌كات.
لە شاری ژنێڤی سوێسری، شاندێكی باڵای حكوومه‌تی هەرێمی كوردستان، بەشداری له دانیشتنی به‌رفراوانی نێوده‌وڵه‌تی تایبه‌ت به رێككه‌وتننامه‌ی سیداو بۆ نه‌هێشتنی گشت جۆره‌كانی جیاكاری دژی ژنان ده‌كات.
شاندی حكوومه‌تی هەرێمی كوردستان بەسەرپەرشتی ئەنجومەنی باڵای كاروباری خانمانه‌و، پێكهاتووه له هه‌ریه‌كه له خاتوو په‌خشان زه‌نگنه ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری خانمان و ئەمەل جەلال و فلۆرین گۆرگیس ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن و، نوێنەری وەزارەتی ناوخۆ دكتۆر تاریق سدیق و، نوێنەری وەزارەتی تەندروستی دكتۆره ڤیان جاف.
سێشه‌ممه 18/2/2014 له میانی كۆنگره‌كه‌دا كه تایبه‌ت بوو به ره‌وشی ژنان له عێراق و هه‌رێمی كوردستان، كه به به‌شداری چه‌ندین كه‌سایه‌تی و چالاكوان و شاره‌زای نێوده‌وڵه‌تی، له شاری ژنێفی سوێسری به‌رێوه‌چوو، باس لە قۆناغەكانی ئامادەكاری نووسینەوەی ڕاپۆرتەكانی تایبه‌ت به رێككه‌وتننامه‌ی سیداو كرا، له‌گه‌ڵ خستنه‌ڕووی ئەو هەنگاوانەی نراون بۆ جێبەجیكردنی رێككەوتنامەكه و گه‌ڵاڵه‌كردنی تێبینییهكانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر رێككه‌وتننامه‌ی سیداو، كە عێراق لە وه‌ته‌ی 28/6/1986 واژووی لهسهركردووەو،
هه‌روه‌ها ئەم هەنگاو و میكانیزمانەی هەرێمی كوردستان بۆ پاراستنی ژنان لە جێبەجێكردنی ڕێككەوتنامەكە ناویەتی خرانه به‌رباس، له‌گه‌ڵ ئه‌و رێوشوێنانه‌ی كه پێویستن بۆ گه‌شه‌پێدانی ئافره‌تان و نه‌هێشتنی جیاكاری ره‌گه‌زی.
هه‌ر له كۆبوونه‌كه‌دا وەڵامی گشت ئەو پرسیار و تێبینیانە درانه‌وه، كە لەلایەن كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و كۆبوونەوەكانی گفتوگۆی راپۆرتی سیداو ده‌رباره‌ی ره‌وشی ئافره‌تان له ناوچه‌كه‌دا، ئاراسته‌ی عێراق و هه‌رێمی كوردستان كرابوون.
ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی لێژنه‌ی سیداو ئاماژه‌یان بۆ ئه‌و یاسا‌و میكانیزم و رێوشوێنانه كرد كه له هه‌رێمی كوردستان جیا له ناوچه‌كانی تری عێراق گیراونه‌ته‌به‌ر، له‌گه‌ڵ به‌ره‌وپێشچوونی مافی ژنان و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی، له‌و میانه‌شدا شاندی هه‌رێمی كوردستان راشكاوانه وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه‌یان دایه‌وه، كه په‌یوه‌ست بوون به ره‌وشی ژنان له هه‌رێمی كوردستان.
لە کۆتایی گفتوگۆکانی لێژنەى سیداو لەگەڵ شاندی عێراق و هەرێمی کوردستان، سه‌رپه‌رشتیاری دانیشتنەکە بەشێوەیەکی تایبەت سوپاس و ستایشی هەرێمی کوردستانی کرد، سەبارەت بە ده‌ركردن و ههمواركردنهوهییاســـاكان و گرتنەبەری رێوشوێن و میکانیزمە پێشکەوتووەکان، بۆ بەرەوپێشبردنی بارودۆخی ژنان، هیواشی خواست کە عێراق سوود لەو ئەزموونە وەربگرێت، هەروەها هەرێمی کوردستانی وەک نموونە و پێشەنگ لەقەڵەمدا.




