٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

نەجیبە نەجیب: من نەمگوتووە ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریداوە مووچەی مانگی 2 ی هەرێمی كوردستان بنێرێت

سەرچاوە: KDP.info

به‌غدا- تایبەت بە KDP.info/ئەمڕۆ لە چەند دەزگایەكی راگەیاندن لێدوانێك بەناوی نەجیبە نەجیبە ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لیستی هاوپەیمانی كوردستان و لیژنەی دارایی بڵاوكراوەیەوە سەبارەت بە رەزامەندی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لەبارەی ناردنی مووچەی مانگی 2 ی هەرێمی كوردستان, بەڵام ناوبراو ئەو زانیاریانە رەت دەكاتەوەو دەڵێت ئاگاداری هیچ بڕیارێكی لەو شێوەیەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق نیم.

 نەجیبە نەجیب لەلێدوانێكیدا بۆkdp.infoگوتی: بەهیچ شێوەیەك من ئاگاداری ئەوە نیم كە ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری ناردنی مووچەی مانگی 2 ی هەرێمی كوردستانی دابێت و من بەهیچ شێوەیەك لێدوانی لەو شێوەیەم نەداوە بەڵام 10 رۆژ بەر لەئێستا ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر ئەوەی كە مووچەی مانگی 2 بەسەرجەم كارمەند و فەرمانبەرانی حكومی لەسەرتاسەری عێراق بدرێت.

 گوتیشی: لەئێستادا گفتوگۆكانی نێوان بەرپرسانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و عێراقی فیدراڵ بۆ گفتوگۆكردنی كۆمەڵێك بابەتی گرنگ لەنێویشدا بابەتی مووچە هەیە بەردەوامی هەیە بەڵام بەهیچ شێوەیەك ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ناتوانێت بڕیاری راگرتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بدات.

هەواڵی پەیوەندیدار