پەرلەمانتارێک: تاوەکو رێکەوتن نەکرێت پەرلەمان گفتوگۆلەبارەی بودجە ناکات

بەغدا-تایبەت بەKDP.info/ پەرلەمانتارێکی کورد دەڵێت:تاوەکو رێکەوتن لەنێوان ھەرێم وبەغدا لەبارەی پڕۆژە یاسای بودجەی نەکرێت ،ئەستەمە پەرلەمان بودجە بخاتە بەرنامەی کارەوە.
لانە محەمەد ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی ھاوپەیمانی کوردستان بەkdp.infoراگەیاند:پەرلەمانی عێراق بڕیاری داوە ئەم ھەفتەیە ھیچ کۆبوونەوەیەک نەکرێت وتەنھا کۆبوونەوەکانی لیژنەکان بەرێوەدەچێت تاوەکو ھەفتەی داھاتوو.
لانەمحەمەد گوتیشی:ھەفتەی داھاتوو رۆژی یەک شەممە کاتژمێر 11پێش نیوەڕۆ پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە وگفتوگۆ لەبارەی چەند پڕۆژە یاسایەک دەکات،بەڵام پڕۆژە یاسای بودجەی گشتی عێراقی تێدانیە.
ئەوپەرلەمانتارە گوردە وتیشی:ھۆکاری نەبوونی بودجە لەکارنامەی پەرلەمان بۆ ئەوە دەگرێتەوە تاوەکو ئێستا ھەرێم وبەغدا لەبارەی کێشکانی بودجە نەگیشتوونەتە ھیچ رێکەوتنێک.
محەمەد رونیشیکردەوە،ئەستەمە پەرلەمان پڕۆژە یاسای بودجە بخاتە بەرنامەی کارەوە تاوەکو ھەرێم وبەغدا لەبارەی کێشەکانی بودجە دگەنە رێکەوتن.




