لەھەولێر میردمنداڵێک خۆی خنکاند

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/بەرێوبەری راگەیاندنی پۆلیسی ھەولێر ئاشکرایکر،ئەمڕۆ لەناحیەی دارەتوو مێردمنداڵێک بەپەتێک خۆی خنکاندوە.
راید کاروان عەبدولکەریم بەرێوبەری راگەیاندنی پۆلیسی ھەولێر بەkdp.infoراگەیاند :ئەمڕۆ دوای نیوەڕۆ لەناحیەی دارەتووی سەر بە پارێزگای ھەولێر مێرمنداڵێکی تەمەن چواردە ساڵ بەناوی قارەمان ئیبراھیم لە نھۆمی دووەمی ماڵەکەیان بەپەتێک خۆی خنکاندوە.
راید کاروان عەبدولکەریم گوتیشی:ئەو مێردمنداڵە قوتابیە لە پۆلی شەشی بنەرەتی وبەوتەی باوکی پێش سێ رۆژ لە قوتابخانە دەرکراوە وئەمڕۆش چۆتەوە قوتابخانە وبەتوڕەییەوە گەراوەتەوە ماڵەوە وچوتە نھومی دووەمی ماڵ وبەپەتێک خۆی ھەڵواسیوە وگیانی لەدەستداوە.
عەبدولکەریم رونیشیکردەوە،تەرمی میردمنداڵەکە رەوانەی نەخۆشخانەی رزگاری کراوە وپەراوی لێکۆلینەوەشی بۆ کراوتەوە لەلایەن ھێزەکانی پۆلیس ولەئێستادا لێکۆلینەوە دەستپێکردوە.




