٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ ئەمینداری گشتی و مەكتەبی سیاسیی یەكگرتوو كۆبۆوە

سەرچاوە: KDP.info

لە چوارچێوەی ئەو زنجیرە كۆبوونەوانەی لەگەڵ لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستاندا هەیەتی ئەمڕۆ سێشەممە 18ـی 2ـی 2014 لە سەلاحەدین بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ مامۆستا محەمەد فەرەج ئەمینداری یەكگرتوو و شاندێكی یاوەری كۆبۆوە كە پێكهاتبوون لە مەولود باوە مراد و غازی سەعید و د. محەمەد ئەحمەد و فەرهاد مەلاساڵح.

لەم كۆبوونەوەیەدا دوایین قۆناغەكانی پڕۆسەی دانوساندنی لایەنەكان بۆ پێكهێنانی كابینەی هەشتەمی حكوومەت خرایە بەر باس و شاندی یەكگرتووی ئیسلامی وێڕای باسكردنی ئیستحقاقی هەڵبژاردنی حزبەكەیان جەختیان لەسەر حكوومەتی بنكەفراوان كرد و بە پێویستیشیان زانی كە كێشەكانی بەردەم پێكهێنانی حكوومەتی بەرفراوان چارەسەر بكرێن. لە بەرانبەریشدا سەرۆك بارزانی پاڵپشتیی خۆی بۆ ئەم هەڵوێستەی یەكگرتووی ئیسلامی ڕاگەیاند.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا بارودۆخی ناوخۆیی و ئابووریی كوردستان و بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراق و هەروەها پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا تاوتوێ كران.

قسەكردن لەسەر دۆخی سووریا و داڕشتنی هەڵوێستێكی هاوبەشی نێوان لایەنە سیاسییەكان و حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەمەڕ ڕۆژئاوای كوردستان تەوەرێكی دیكەی دانیشتنەكە بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار