٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

پەرلەمانتارێک:سەرۆکایەتی کۆمار مافی رەتکردنەوەی ھیچ یاسایەکی نییە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-تایبەت بەKDP.info/ئەندامێکی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی عێراق دەڵێت:ھەر یاسایەک رەوانەی سەرۆکایەتی کۆمار بکرێت پێویستە پەسەندی بکات ومافی رەتکردنەوەی نیە.

نەجیبە نەجیب ئەندامی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی عێراق بەkdp.infoراگەیاند:بەپێی دەستوری عێراق سەرۆکایەتی کۆماری عێراق مافی نیە ھیچ یاسایەک رەتبکاتەوە یاخود بیگەرێنێتەوە بۆ پەرلەمان وپێویستە ھەر یاسایەکیان بۆ رەوانە بکرێت پەسەندی بکەن.

نەجیبە نەجیب گوتیشی:سەرۆکایەتی کۆمار تەنھا لەخولی یەکەمی پەرلەمان مافی ھەبوو یاساکان رەتبکاتەوە ئەگەر تێبینی لەسەر ھەبێت،بەڵام لەم خولە ئەو دەستھەڵاتەی نەماوە وپێویستە تەنھا یاساکان پەسەند بکات.

نەجیب رونشیکردەوە،ھەر لایەنێک تێبینی لەسەر یاساکە ھەبێت تەنھا مافی ئەوەیان ھەیەلەدادگای فیدرالی تانەی لێبدەن،دواتر دادگا بریاری خۆی لەبارەوە دەدات.

ئەمەش لەکاتێکدایە سەرچاوەکانی ھەواڵ بڵاویانکردۆتەوە،کە سەرۆکایەتی کۆمار دوو مادەی لەیاسای خانەنشینی رەتکردۆتەوە کە باس لەمافی خانەنشینی پەرلەمانتاروبەرپرسانی حکومی دەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار