حکوومەتی عێراق700کوردی شەبەک لەموسڵ وەک سەرباز دادەمەزرێنێت

موسل -تایبەت بەKDP.info/ بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە موسڵ ئاشکرایکرد،بڕیارە لەچەند رۆژی داھاتوو حکومەتی عێراق 700کوردی شەبەک لەرێزەکانی سوپای عێراق دابمەزرێنیت،کە ئەمەش کاریگەری نەرێنی بۆ ھەرێمی کوردستان دەبێت.
سەعید مەموزینی بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە موسڵ بەkdp.infoراگەیاند:حکومەتی عێراق 450کەسی دامەزراند لەرێزەکانی سوپای عێراق وبڕیارەش لەچەند رۆژی داھاتوو 700کوردی شەبەکیش دابمەزرێنێت.
سەعید مەموزینی گوتیشی:دامەزراندنی کوردانی شەبەک لەرێزەکانی سوپای عێراق بەمەبەستێکی سیاسیە ،چونکە دەزانن ئەمانە کوردن ولەھەلبژاردنەکان دەنگیان بەکورد داوە.
مەموزینی رونیشیکردەوە،پێویستە ھەرێمی کوردستان ئەوانە دامەزرێنیت،لەبەرئەوەی کوردن ولەو پارێزگایە نیشتەجێن،بۆیە ئەمە گاریگەری نەرێنی دەبێت لەسەر ھەرێمی کوردستان.




