٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

سەدر هێرشی کردەوە سەر نوری مالیکی و تۆمەتباری دەکات

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا -  KDP.info/   دوای ئەوەی سەرۆكی رەوتی سەدر بەیاننامەیەكی بڵاو كردەوە و تێدا ئاماژەی بەوە كرد كە دەست لەكاری سیاسی دەكێشێتەوە وداوای كرد كە سەرجەم ئەو پەرلەمانتار و وەزیرانەی كە سەر بەلیستەكەین، دەست لەكار بكێشینەوە ، موقتەدا سەدر هێرشی تووندی کردەوە سەر مالیکی و گووتی نوری مالیکی رکابەرانی  بەناچاری رەوانەی دەرەوەی وڵاتیان دەکات یاخوود دەستگیریان دەکات ، موقتەدا سەدر لە بەیاننامەیەکەدا کە وێنەیەکی دەست KDP.info کەوتووە داوا لە گشت لاینگرانی دەکات بەشداری هەڵبژاردەناکنی داهتووی عێراق بکەن . جێگای باسە، پێش بە 73 رۆژ لەوادەی ئەنجام دانی هەڵبژاردن لەعێراق سەرۆكی ڕەوتی سەدر موقتەدا سەدڕ، بەیاننامەیەكی بڵاو كردەوە: تێیدا ئاماژەی بەوە كرد ، كە سەرجەم نوسینگەكانی دادەخات ودەست لەكار سیاسی دەكێشێتەوە وناهێڵیت گەندەڵی ناوی حزبەكەی پیس بكات و بەهۆی ئەو بەیاننامەوە تا ئێستا 20 پەرلەمانتار لەلیستی ئەحراری ڕەوتی سەدر، لەكۆی 40 پەرلەمانتار دەستیان لەكار كێشایەوە. جگە لە بەرپرسانی ئیدارەی شارەكان و ئەمەش خۆی بەخۆی كێشەیەكی سیاسی گەورە لەنێو گۆڕەپانی سیاسی ئەمرۆ عێراقدا دروست دەكات.

هەواڵی پەیوەندیدار