٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

پرۆژە یاسای زێدەکردنی مووچەی خانەنشینی رەتدکرێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا -  KDP.info/ جێگری سەرۆک کۆماری عێراق خوزیەر خوزاعی پرۆژە یاسای خانەنشینی رەتکردەوە کە تێدا چەند رۆژێک بەر لە ئێستا لەلایەن ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقەوە پەسەندکرا ، خالد ئەسەدی ئەندام پەرلەمانی سەر بە دەوڵەتی یاسا  بە ئاژانسی نیشتمانی بۆ هەواڵەکانی راگەیاند:  خوزەیەر خوزاعی نامەیەکی بۆ پەرلەمانی عێراق ناردووە و تێدا ئەوەی راگەیاندووە کە پرۆژە یاسای خانەنشیانی رەتکردۆتەوە داوای کردووە ماددەکانی 37 – 38  هەموار بکرێتەوە،ئێنجا بۆ رەوانە بکرێتەوە ئەسەدی ئەوەشی رایگەیاندووە: کە جێگری سەرۆک کۆمار کە ئێستا دەسەڵاتی سەرۆک کۆماری عێراقی هەیە داوای کردووە پەلە بکرێت لە هەموارکردنەوەی ئەو یاسایە و پەسەندکردنی . شایەنی باسە: بە ئامانجی باشترکردنی بژێوی ژیانی خانەنشیان پرۆژە یاسایەک لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق  پەسەند کرا کە تێدا بە پێی پرۆژە یاساکە کەمترین مووچەی خانەنشیان 400 هەزار دینار دەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار