سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان خه‌ڵاتی كچه قوتابی یه‌كه‌می سه‌ر ئاستی عیراق ده‌كات

ئه‌مرۆ دووشه‌ممه 23/7/2012 به‌رێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له سه‌ڵاحه‌دین خه‌ڵات و رێزلێنانی پێشكه‌ش به كچه قوتابی یه‌كه‌می سه‌ر ئاستی عیراق له به‌شی وێژه‌یی دونیا بایز كه‌ریم كرد .
سه‌رۆك بارزانی وێرای پیرۆزبایكردن له كچه قوتابیه‌كه و ته‌واوی خانه‌واده‌كه‌ی كه ئاماده‌ی رێزلێنانه‌كه بوون ، رایگه‌یاند : سه‌ربه‌رزییه كه كچێكی كورد یه‌كه‌می سه‌ر ئاستی عیراق بێت و ئاماده‌یی ئه‌وه‌شی نیشاندا كه هه‌ر چییه‌ك پێویست بێت بۆ سه‌ركه‌وتنی زیاتری ئه‌و قوتابییه له ڕووی خوێندنه‌وه درێغی ناكرێت.
لای خۆیانه‌وه دونیا بایز و ته‌واوی خانه‌واده‌كه‌ی سوپاسی سه‌رۆك بارزانی كرد و رایگه‌یاند كه ئه‌م رێز لێنان و خه‌ڵاته نیشانه‌ی بایه‌خی به‌رێزیانه به ئاستی خوێندن و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئه‌و ئاسته.




