٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئافقان ئاڵا: توركیا سورە لە سەر چارەسەر كردنی پرسی كورد

سەرچاوە: KDP.info

وان-KDP.info/ وەزیری ناوخۆی توركیا ئافقان ئاڵا لە چوارچێوەی سەردانی بۆ شاری وان لە كۆبوونەوەیەكی جەماوەریدا باسی پرسی كورد و قۆناغی چارەسەری پرسی كوردی كرد و گوتی: حكومەتی توركیا سورە لە سەر چارەسەر كردنی پرسی كورد.

بە پێ هەواڵێكی كەناڵی ئین تیڤی، وەزیری ناوخۆی توركیا ئافقان ئاڵا رایگەیاندووە كە حكوومەت بۆ چارەسەر كردنی پرسی كورد بڕیاری خۆی داوە و لە بڕیاری خۆی پاشەگەز نابێتەوە. خەڵكی توركیایش داوای ئاشتی و پێكەوە ژیان و برایەتی دەكات بۆیە بۆ چارەسەر كردنی ئەو پرسە خەڵكیش دەستی داوەتە دەست یەكتر و پشتگیری لە هەنگاوەكانی حكومەت دەكات.

ئاڵا ئاماژەی بەوە كردووە دەبێ خەڵك برایەتی و تەبایی خۆی لە بەرامبەر هەوڵی ناحەزانی چارەسەری پرسی كورددا چڕتر بكاتەوە تا پێكەوە بتوانن قۆناغی چارەسەری بەرەو پێشەوە ببەن و ئەنجامی باشی لێ بەدەست بخەن.

ئاڵا لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا باسی ئەوەی كردووە كە ئەگەر پرسی كورد لە توركیا چارەسەر بكرێ چەندین پرسی دیكە هەن كە چارەسەر دەكرێن و توركیا بەرەو پێشەوە دەڕوات و داهاتی سەرانەی تاكی توركیا 25 هەزار دۆلار تێپەڕ دەكات.

 

 

 

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار