٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

تەقینەوەیەک لە بەغدا روویدا و دەیان کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا -  KDP.info/ کەمێک بەر لەئێستا تەقینەوەیەک لەشاری بەغدا روویداو دەیان قوربانی لێکەوتەوە، سەرچاوەیەک لە پۆلیسی بەغدا بە KDP.infoی رایگەیاند: تەقینەوەکە لە ناوچەی بەیاعی باشووری پایتەختی عێراق روویداوە و بە هۆیەوەش  2 کەس کوژران و 11 کەسی دیکەش بریندار بوون ،بەشێک لە بریندارەکان برینیان سەختە، سەرچاوەکەی پۆلیسی ئەوەشی راگەیاند: تەقینەوەکە سەرلەبەیانی ئەمرۆ  سێشەممە لەکاتێکدابووە کە هاووڵاتیان خەریکی هاتنەسەر کار بوونە، گرووپە چەکدارەکانیش لەرێگای ئۆتۆمبێلێکی بۆمبرێژکراوەوە ئەو ناوچەیەیان کردۆتە ئامانج و تەقینەوەکەیان تێدا ئەنجامداوە و بەهۆیەوەش 2 کەس کوژران و 11 کەسی دیکەش بریندار بوون . دواتریش تیمەکانی پۆلیس گەیشتوونەتە شوێنێ رووداوەکە پەراوی لێکۆلینەوەیان کردۆتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار