٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

خامنەیی: دانوستانی ئەتۆمی هیچ ئەنجامێكی نابێت

سەرچاوە: KDP.info

تاران- KDP.info/ رابەری باڵای شۆڕشی كۆماری ئیسلامی ئێران ئایەتوڵڵا عەلی خامنەیی لە بارەی دەستپێكردنی خولی دووەمی دانوستانی وڵاتانی ئەندامی 1+5 و ئێران گوتی: ئەو دانووستانانە ناگەنە ئەنجام و هیچ سوودێكیان نابێت.

لەمبارەیەوە ئاژانسی ئیرنای ئێرانی بڵاویكردەوە كە رۆژی دووشەممە رابەری باڵای شۆڕشی كۆماری ئیسلامی ئێران ئایەتوڵلا عەلی خامنەیی رایگەیاندووە كە دانوستانی نێوان ئێران و وڵاتانی 1+5 لە بارەی بەرنامەی ئەتۆمی ئێرانەوە هیچ سوود و ئەنجامێكی نابێت.

خامنەیی ئاماژەی بەوە كردووە كە ئەمریكا دەیەوێ ئەجەندای خۆی بە سەر خەڵكی ئێراندا بسەپێنێت و خەڵكی ئێرانیش بە هیچ شێوەیەك ئەو ئەجەندایانەی ئەمریكا و رۆژئاوا قەبووڵ ناكات، بۆیە تا ئەو كاتە وڵاتانی رۆژئاوایی بەو جۆرە بیر بكەنەوە و وا بزانن كە دەتوانن خۆیان بە سەر خەڵكی ئێراندا بسەپێنن ئەوا ئەو دانوستانانە ناگەنە ئەنجام.

 

هەواڵی پەیوەندیدار