بەكر بوزداغ: پرۆژە یاسای لێژنەی دادوەران دژی دەستووری بنەڕەتی نییە

ئەنقەرە-KDP.info/ وەزیری دادی توركیا بەكر بوزداغ لە بەرامبەر رەخنە و ناڕەزایەتییەكانی خەڵكدابەرگری لە پرۆژە یاسای نوێ لێژنەی باڵای دادوەر و داواكارانی گشتی توركیا دەكات و دەڵێت ئەو پرۆژە یاسایە بە هیچ شێوەیەك لە دژی دەستووری بنەڕەتی توركیا نییە.
لەمبارەیەوە ماڵپەڕی تی ئار تی بڵاویكردەوە كە دوای شەڕ و دەمەقاڵەیەكی 24 كاتژمێری حەفتەی رابردوو پەرلەمانی توركیا پرۆژە یاسای نوێ لێژنەی دادوەر و داواكارانی گشتی توركیای پەسەند كرد، ئەمە لە كاتێكدابوو كە ئۆپۆزسیون و لێژنەی باڵای دادوەر و داواكارانی توركیا لە دژی ئەو پرۆژە یاسایە بوون بە دەستوەردانی كردن لە كاروباری دەسەڵاتی دادوەری لە قەڵەمیان دەدا.
رۆژی دوو شەممە وەزیری دادی توركیا بەكر بوزداغ وەڵامی ناڕەزایەتییەكان و رەخنەكانی تایبەت بەو پرۆژە یاسایەی دایەوە گوتی: لە نێو دەستووری بنەڕەتی توركیادا زۆر بە روونی ئەرك و بەرپرسیاریەتییەكانی لێژنەی باڵای دادوەر و داواكارە گشتییەكان روون كراونەتەوە و ئەو پرۆژە یاسایەیش لە چوارچێوەی ئەو ئەرك و بەرپرسیاریەتییانەدا ئامادە كراوە و بە هیچ شێوەیەك لە دژی دەستووری بنەڕەتی توركیا نییە.




