نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سوپاسی حكومه‌تی هه‌رێمی كرد بۆ له خۆگرتنی په‌نابه‌رانی سوریا له هه‌رێمی كوردستان

ئه‌مرٍۆ به‌رێز خاتوو جاكلین بادكۆك جێگری نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری مرۆیی له عیراق سه‌ردانی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی كرد و له‌لایه‌ن فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه پێشوازی لێكرا.
له‌سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، فه‌لاح مسته‌فا پوخته‌یه‌كی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان پێشكه‌ش كرد. رۆلی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی به گرنگ زانی بۆ پاڵپشتی كردن له سیسته‌می دیموكراسی و فیدڕاڵی له عیراق. له‌م باره‌یه‌وه گووتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌توانێ رۆلی گاریگه‌ری هه‌بێت له‌سه‌رخستنی پرۆسه‌ی دیموكراسی و چاره‌سه‌ركردنی قه‌یران و پرسه هه‌ڵواسراوه‌كان.
خاتوو جاكلین خۆشحاڵی خۆی بۆ ئه‌و سه‌ردانه ده‌ربڕی و ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه ته‌واوی ئاژانسه‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له هه‌رێمی كوردستان كارده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی زیاتر به هه‌ماهه‌نگی و به‌پێی پێویستی داواكاریه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم پێشكه‌ش بكه‌ن و ببنه سه‌رچاوه‌یه‌كی سوود به‌خش بۆ خه‌ڵكی كوردستان و حكومه‌تی هه‌رێم. هاوكات سوپاسگوزاری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی بۆ حكومه‌تی هه‌رێم راگه‌یاند له‌به‌رامبه‌ر له‌خۆگرتن و پێشوازیكردنیان له په‌نابه‌رانی سوریا.
هه‌روه‌ها ناوبراو زۆر خۆشحاڵ به پێشكه‌وتنانه‌ی كه له هه‌رێمی كوردستان به‌دی هاتوون . سوپاسی حكومه‌تی هه‌رێمی كرد بۆ پێشكه‌ش كردنی كار ئاسانی و پشتگیری له كاره‌كانی ئاژانسه‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان.
میكانیزمی جێبه‌جێ كردنی پڕۆگرامی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له هه‌رێم و په‌ره‌پێدانی توانا مرۆییه‌كان ته‌وه‌رێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه بوو. له‌م رووه‌وه به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌ت ئاماژه‌ی به گرنگی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی توانا مرۆییه‌كان كرد له به‌ره‌و پێشبردنی ووڵات و گووتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان خاوه‌ن ئه‌زموون شاره‌زاییه‌كی زۆره و هیوادارین له‌م رووه‌وه زیاتر هاوكارمان بن.
به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌ت هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ كاری به‌ڕێزیان خواست. ڕۆلی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانی به‌رزنرخاند له هه‌رێمی كوردستان كه به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام له ڕابردوو و ئێستادا هاوكاریان پێشكه‌ش به گه‌لی كوردستان كردووه.




