شیخ جەعفەر شێخ مستەفا: داعش ناتوانی ھێرش بکاتە سەر خانەقین

خانەقین-تایبەت بەKDP.info/ بەرپرسی لقی خانەقینی پارتی دیموکراتی کورستان دەڵێت داعش ناتوانێت ھێرش بکاتە سەر خانەقین ،چونکە ھێزێکی زۆری پێشمەرگەی لێ یە.
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا بەرپرسی لقی خانەقینی پارتی دیموکراتی کورستان بەkdp.infoراگەیاند: لەسنوری قەرەتەپەوجەبارە نزیکەی ھەزارو500پێشمەرگەی لێ یە ولە خانەقینیش ھێزی پێشمەرگەی زۆری لێ یە،بۆیە ھێزەچەکدارەکانی داعش ناتوانن ھێرش بکەنە سەر خانەقین لەبەر بوونی ھێزی پێشمەرگە لەوناوچانە.
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا گوتیشی:ئەو ناوچانەی کە داعش ھێرشیانە دەکەنە سەر وەکو سلێمان بەگ وناوچەکانی سەعدیە وجەلەولا دورن لەخانەقین وبارودۆخەکەش جیاوازە لەگەڵ ناوچەکەی ئێمە ،چونکە ھەموو ناوچەکانی خانەقین پارێزراون لەلایەن ھێزەکانی پێشمەرگە.
شێخ مستەفا گوتیشی:ئێمە ھەفتەی رابردو ئەو ترسەمان ھەبوو کە ئەگەری ھێرشکردنە سەرناوچەکەمان ھەبێت،بۆیە ئەمڕۆ ژمارەیەک لەچەکدارەکانی داعش ھێرشیان کردوتە سەر سوپای عێراق لەسنوری شارۆچکەی سەعدیە وچەند بنکەیەکیان کۆنترۆل کردوە.




