سبەی تاقیكردنه‌وه‌ی به‌راییه‌كان ده‌ستپێده‌كات

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ به‌یانی سێشه‌ممه 18/2/2014 تاقیكردنه‌وه‌ی به‌رایی بۆ ئه‌زموونده‌رانی پۆلی 12ی ئاماده‌یی به‌شه‌كانی وێژه‌یی و زانستی و پیشه‌یی له سنووری سه‌رجه‌م بهڕێوهبهرایهتییهگشتییهكانی هه‌ولێر و دهۆك و سلێمانی و گه‌رمیان ده‌ستپێده‌كات .
هاجه‌ر داود گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له‌مباریه‌وه گوتی : به‌یانی یه‌كه‌م رۆژی ده‌سپێكی تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌زموونه‌كانی به‌رایی ده‌بێت بۆ پۆلی 12ی ئاماده‌یی به به‌شداربوونی 18176 قوتابی كه له به‌شی زانستی 4811 و وێژه‌یی 13090 و پیشه‌یی 275 ئهزمووندهر له سنووری هه‌رچوار به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كانی هه‌ولێر و دهۆك و سلێمانی و گه‌رمیان، و دابه‌شكراون له سه‌ر 278 هولی تاقیكردنه‌وه.
جێی ئاماژه‌یه ،كه تا 25/2/2014 به‌رده‌وام ده‌بێت و رۆژانه كاژمێر 2ی دوای نیوه‌رۆ ده‌ستپێده‌كات .




