گۆڕستانی زانایانی ئیسلامی حه‌یده‌ریی ده‌كرێته ئامانج و وه‌زاره‌تی ئه‌وقافیش نیگه‌رانه

ھەولێر_تایبەت بەKDP.info/ مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی به‌رێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند : شه‌وی 9له‌سه‌ر 10ی ئه‌م مانگه چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراو چونه‌ته گۆڕستانی (گردی سۆی حه‌سه‌ن)له‌گوندی (ماوه‌ران)كه‌سه‌ر به ناحیه‌ی باسرمه‌ی قه‌زای شه‌قڵاوه‌یه و گۆڕی یه‌كێك له‌عه‌لامه و زانا عیرفانیه گه‌وره‌كانی خانه‌واده‌ی حه‌یده‌ریان هه‌ڵداوه‌ته‌وه و كێله‌كانیان شكاندوه.
نه‌قشبه‌ندی له‌باره‌ی گرنگی و مێژوی ئه‌م گۆڕستانه گوتی:له‌و گۆڕستانه‌دا گۆڕی نزیكه‌ی 50عه‌لامه‌ی ئیسلامی كوردی تێدایه و مێژووی ناشتنیان بۆ 300ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه و له‌سه‌رده‌می خۆیاندا گه‌وره‌ترین خزمه‌تیان به‌ئاینی پیرۆزی ئیسلام و پێگه‌یاندنی زانای گه‌وره‌ی ئیسلامی كردوه.
به‌رێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف ئاماژه‌ی به‌ئیجرائاتی خێرای به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقاف و لیژنه‌ی فه‌توا و پۆلیسی سنوری قه‌زای شه‌قڵاوه بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌نجامده‌رانی ئه‌م كاره نامرۆڤانه و زانینی هۆكاری هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه‌كه و ئیجرائاتی یاسایی كرد و روداوی تێكدان و ده‌رهێنانی روفات و گۆڕی شێخانی نه‌قشبه‌ندی ناوچه‌ی هه‌ورامانی ساڵی 2002به‌ده‌ست گروپی به‌ناو(انصار الاسلام)وه‌بیرهێنایه‌وه و هیوای خواست خه‌ڵكی موسڵمانی كوردستان به‌گژ ئه‌م جۆره كرده‌وه قیزه‌ونانه بچنه‌وه.




