شاندەکەی هەرێمی کوردستان گەیشتە بەغدا

بەغدا - KDP.info/ كه‌مێك بەر لە ئامادەکردنی ئەم هەواڵە شاندی باڵای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشته شاری به‌غدا بۆ ئه‌نجامدانی كۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكوومه‌تی عێراق. به‌پێی زانیارییه‌كانی گەیشتووبە KDP.info، شاندەکەی هه‌رێمی کوردستان له‌لایه‌ن بەرێز نێچیرڤان بارزانی یه‌وه سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت و پێكهاتووه له عیماد ئه‌حمه‌د جیغری سەرۆک وەزیران و ، ئاشتی هه‌ورامی وەزیری سامانە سروشتییەکان و ره‌شید تاهیر بریکاری وەزیری دارایی و ، عه‌لی سندی وەزیری پالاندانان و، ئامانج ره‌حیم جێگری سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرا نی هەرێمی کوردستان. وا چاوەروان دەکرێت وه‌فده‌كه‌ی هەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ نوری مالیكی سەرۆک وەزیرانی عێراق و حسێن شه‌هرستانی جێگری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری ووزەو و وه‌زیری دارایی عێراق كۆببێتەوە . تێدا پرسی بودجه‌ی گشتی عێراق و مووچەی فەرمانبەران و پرسی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان كه جێگه‌ی ناكۆكی نێوانیانه تاوتوێدەکرێت .




