٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەھەوڵی جدی دایە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەران

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ وتەبێژی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەھەوڵی جدی دایە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەران.

 سەفین دزەیی وتەبێژی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەkdp.infoراگەیاند: ھۆکاری دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەران بۆ ئەوە دەگرێتەوە کە بەغدا بەشە پارەی ھەرێمی کوردستان بەتەواوەتی رەوان نەکردوە وبەشێوەیەکی پچر پچر دەنێریت.

سەفین دزەیی گوتیشی: حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھەوڵی جدی دەدات، بۆ ئەوەی کێشەی کەمی پارە چارەسەر بکات ،بۆ ئەم مەبەستەش لەگەڵ بەغداش گفتوگۆدەکات.

وتەبێژی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان راشیگەیاند:ھەوڵدەدەین لەرێگەی چەند سەرچاوەیەک ئەو کێشەیە چارەسەر بکەین ولەھەفتەی رابردوش بڕیاردرا کە مووچەی وەزیر وبریکارو ئەوانەی بەپلەی وەزیر خانەنشین کراون 50%کەمبکرێتەوە وخەرجی وکرینیش راگیراوە تاوەکو کێشەکە چارەسەردەکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار