سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بروسكه‌یه‌كی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی به‌رێز كاك عه‌بدوڵلا ئاغای پشده‌ری كرد

بەبۆنەی كۆچی دوای برای بەرێزیانەوە، سەرۆكی هەرێمی كوردستان بروسكەیەكی سەرەخۆشی ئاراستەی به‌رێز كاك عه‌بدوڵلا ئاغای پشده‌ری كرد، كەئەمە دەقەكەیەتی:
به ناوی خوای مه‌زن و دلۆڤان
برای به‌رێز كاك عه‌بدوڵلا ئاغای پشده‌ری
سڵاوی خواتان لێ بێت
به‌داخه‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی كاك مه‌حموودی برای به‌رێزتانم پێگه‌یشت.
به‌م بۆنه خه‌مناكه‌وه پرسه و سه‌ره‌خۆشی له خۆتان و خانه‌واده به‌رێزه‌كه‌تان ده‌كه‌م و هاوبه‌شی خه‌متانم.
خوای گه‌وره كۆچكردوو به‌ر ره‌حمه‌ت و دڵۆڤانی خۆی بخات و به به‌هه‌شتی فراوانی شاد بكات و ئارامی و ئۆقره‌ییش به هه‌موو لایه‌كتان ببه‌خشێ و له هه‌ر كۆست و به‌ڵایه‌كیش به دوورتان بگرێت .
اناللة وانا الیة را‌جعون
مسعود بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
23/7/2012




