٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

عەممار حەكیم 2پەرلەمانتاری كوتلەی مواتنی دەركرد

سەرچاوە: KDP.info

عێراق - KDP.info/ بەهۆی پابەندنەبوونیان بە بریارەكانی دەستەی سەرۆكایەتی كوتلەكەیانەوە؛ دەستەی سەرۆكایەتیی كوتلەی مواتن بە سەرۆكایەتیی عەمار حەكیم، 2 خانمە پەرلەمانتاری كوتلەكەی دەركرد.

حەسون فەتلاوی پەرلەمانتار لە كوتلەی مواتنی سەربە ئەنجومەنی باڵای ئیسلامیی عیراق رایگەیاند كە پەرلەمانتارە دوور خراوەكان بریتین لە فاتمە زیرجاوی و شەزا عوبەیدی، هۆكارەكەشی گەڕاندنەوەی بۆ ئەوەی ئەو دوو خانمە پابەند نەبوون بە بڕیارەكانی دەستەی سەرۆكایەتیی كوتلەكەوە.

حەسون فەتلاوی ئاشكراشیكرد كە ئەو دوو پەرلەمانتارە دەنگیان بۆ بڕگەیەكی یاسای خانەنشینیی گشتی داوە كە مافی تایبەت بە مووچەی خانەنشینیی پەرلەمانتاران دەدات، بۆیە عەمار حەكیم لە كوتلەكەی دەری كردوون.

هەواڵی پەیوەندیدار