گروپێكی چەكدار20 پۆلیسیان لە فەلوجە رفاند

فەلوجە - KDP.info/ سەرچاوەكانی هەواڵ بڵاویانكردەوە كە چەند چەكدارێكی نەناسراو لەشاری فەلوجەی سەر بە پارێزگای ئەنبار 20 پۆلیسی عێراقیان رفاند.
سەرچاوەیەك لە پۆلیسی پارێزگای ئەنبار راگەیاند چەكدارە نەناسراەوكان ژمارەیان نزیكەی 50 چەكدار بووە و گەمارۆی ناوچەی المحامیدەی سەر بە قەزای فەلوجەیانداوە و دوای رفاندنی 20 پۆلیسەكە دواتر بۆ شوێنێكی نادیار هەڵاتوون.
هاوكات لە رومادی رێكخراوی تیرۆرستی بەناو دەوڵەتی ئیسلامی لەعێراق و شام (داعش) لەدورگەی خالیدیە لە رۆژهەڵاتی شاری رومادی سێ خانویان لەرێگەی بۆمبرێژكردنەوە تەقاندەوە و زیانەكان نەزانراون.




