واشنتۆن پۆست: دەرگاكە بەڕووی كورددا بكەنەوە

ئەمەریكا - KDP.info/ رۆژنامەی واشنتۆن پۆست لە دوایین ژمارەیدا بابەتێكی لە لایەن دەستەی نووسەرانییەوە بە ناونیشانی دەرگاكە بە ڕووی كورددا بكەنەوە، بڵاو كردۆتەوە .
لەو بابەتەدا هاتووە كە لەو كاتەی رەوشی عێراق و سوریا بەرەو نائارامی و دەروات، هەبوونی هاوپەیمانیەك بۆ ئەمەریكا لە گەشەكردن دابووە ئەویش حكوومەتی هەرێمی كوردستانە لە عێراق كە دەكەوێتە سەر سنوری هەر سێ ولاتی سوریا و توركیا و ئێران و هەرێمێكی دیموكراس و دژی قاعیدە و تیرۆرە، جێگای سەرسورمان نەبوو كاتێك سەرۆكی هەرێمی كوردستان مەسعود بارزانی رەتی كردەوە سەردانی واشنتۆن بكات و چاوی بە باراك ئۆباما بكەوێ، سەرۆك بارزانی گەڕایەوە هەرێمی كوردستان و سەردانەكەی ئەنجام نەدا چونكە ئیدارەی ئۆباما و كۆنگرێس سەركەوتوو نەبوون لە چارەسەركردنی ئازارێك لە پەیوەندیەكانی نێوان كورد و ئەمەریكا دوای ساڵی 2001 كە پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتیمانی كوردستان خرانە لیستی پلەی سێی رەشەوە چونكە پێش ئەوەی ئەمریكا عێراق داگیربكات ئەو دوو پارتە دژایەتی رژێمی سەدام حوسێنیان دەكرد و نەك هەر ئەم دوو پارتە بەڵكو خەڵكی دیكەش بە هۆی دژایەتیكردنی رژێمە سەركوتكەرەكان بە ناحەقی خراونەتە ناو ئەو لیستەوە .
هەر لەو بابەتەی واشنترن پۆستدا هاتووە كە حكوومەتی ئەمەریكا چەند ساڵیكە بەڵێنی بە كورد داوە ئەو ئابلوقەیان لەسەر هەڵگرێت بەلام لەو كارە سەركەوتوو نەبووە، ئیدارەی ئۆباما دەلێت ئەو كارە پێویستی بە راستكردنەوەیەكی یاسایی هەیە بۆ ئەوەی دوو پارتە كوردیە لە ژێر كردەی نیشتمانی بهێندرێنە دەرەوە، بەشێك لە ئەندامانی كۆمیتەی یاسایی كۆنگرێسیش دەیانەوێ فشارێك دروست بكەن بۆ ئەوەی یاسای كردەی نیشتمانی بە تەواوی راستبكرێتەوە و هەموار بكرێتەوە نەوەك كەیسەكان تەنیا بە تەنیا هاوكات هەوڵەكانی كورد و لۆبیەكانیان لە واشنتۆن بەردەوامە لەو رووەوە، ئەو بابەتەی واشنتۆن پۆست ئاماژەی بەوەش كردووە ئەوەی ئاشكرایە ئەوەیە ئەو بەربەستە پەیوەندیەكی گرنگی ئەمریكا لە كاتێكی هەستیار تێكدەشكێنێ كە هەڵەكەش دەكەوێتە ئەستۆی واشنتۆنەوە .
سێناتۆر جۆن مەكین سەركردایەتی هەولەكانی دەكرد بۆ نەهێشتنی ئەو ئابلوقەیە لەسەر كورد و ئێستاش پلانێكی لەبەردەست دایە كە لە چەند هەفتەی داهاتوودا لەگەڵ ئیدارەی ئۆباما بۆ ئەوەی كارێكی خێرا بكرێت بۆ چارەسەركردنی ئەو پرسە.




