ئاڵۆزی كەوتە نێو میتینگی ئەحمەدی خانییەوە

ئەستەنبۆل-KDP.info/ بۆ یەكەمینجار شارەداری گەورەی ئەستەنبۆڵ میتینگێكی بە ناوی میتینگی ئەحمەدێ خانێ لە ئەستەنبۆڵ ساز كرد بەڵام ئاڵۆزی تێ كەوت.
لەمبارەیەوە ماڵپەڕی ئیلكەخەبەر بڵاویكردەوە كە بۆ یەكەمینجار شارەداری گەورەی ئەستەنبۆڵ میتینگێكی بۆ شاعیر و فیلسۆفی گەورەی كورد ئەحمەدێ خانێ ساز كرد، لە سەرەتای میتینگەكەدا بە هۆی بە هەڵە نووساندنی ناوی ئەحمەدێ خانێ، ناكۆكی كەوتە نێوان بەشداربووانی میتینگەكەوە.
لە كاتێكدا كە سەرۆك شارەوانی ئەستەنبۆڵ هەوڵی چارەسەر كردنی ناكۆكییەكانی دەدا، هەواڵی ئەوە بە بەشداربووان گەیشت كە رێگری لە بەشداریكردنی چەند روشنبیر و نووسەرێكی كورد كراوە كە لە میتینگەكەدا ئامادە بن، بۆیە هەوڵدانەكانی سەرۆك شارەوانی ئەستەنبۆڵ بەبێ ئەنجام مان و ئاڵۆزییەكان گۆڕتر بوون و میتینگەكە بەبێ ئەنجام كۆتایی پێهات.




