٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

موئەید تەیب:ئەگەر داواکاری کورد جێبەجێ نەکرێت عێراق توشی قەیرانێکی گەورە دەبێت

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-تایبەت بەKDP.info/وتەبێژی لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی دەڵێت:پێویستە حکومەتی عێراق داواکاری کورد جێبەجێ بکات،ئەگەر نا توشی قەیرانێکی گەورە دەبێت.

موئەید تەیب وتەبێژی لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی لە پەرلەمانی عێراق بەkdp.infoراگەیاند:ھەفتەی رابردو بەشداری ھیچ کۆبوونەوەیەکی پەرلەمانیان نەکردوەوسەرۆکایەتی پەرلەمانیش بەھۆی تەواو نەبوونی رێژەی یاسایی ئەندامان کۆبوونەوەی بۆ کاتێکی نادیار دواخستووە.

موئەید تەیب گوتیشی:پێویستە پڕۆژە یاسای بودجە بەرەزامەندی ھەموو لایەنەکان پەسەند بکرێت ،چونکە ناکرێت بە شێوەیەکی تاک لایەنانە تێپەرێندرێت ،لەبەرە ئەوەی ئێستا نەکوردونەسونە بەشدار نین لە پەسەندکردنی بودجە،بۆیە ئەستەمەش رێژەی یاسای ئەندامان تەواو بێت گەر کورد بەشدار نەبێت.

تەیب رونیشیکردەوە،لەئێستادا لیستی دەولەتی قانون لەبەردەم دوو  بژاردە دایە ،ئەوانیش یان پێویستە داواکاری کورد جێبەجێ بکات،یاخود توشی قەیرانێکی زۆر گەورەتر دەبێت لەوەی ئێستاکە ھەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار