٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

یاسای خانەنشینی رەوانەی سەرۆکایەتی کۆمارکرا

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-تایبەت بەKDP.info/ ئەندامێکی لیژنەی دارایی ئاشکرایکرد،یاسای خانەنشینی رەوانەی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق کراوە بەمەبەستی پەسەندکردنی.

نەجیبە نەجیب ئەندامی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی عێراق بەkdp.infoراگەیاند:دوای ئەوەی پەرلەمانی عێراق پڕۆژە یاسای خانەنشینی پەسەندکرد،لەئێستادا رەوانەی سەرۆکایەتی کۆمارکراوە بۆئەوەی پەسەندی بکەن وبەپێی دەستوریش سەرۆکایەتی کۆمار مافی رەتکردنەوەی نیە وپێویستە پەسەندی بکات.

نەجیبە نەجیب گوتیشی:یاسای خانەنشینی دەستوریە وھەر لایەنێکیش تێبینی لەسەرھەیە دەتوانێ لەدادگای فیدرالی تانەی لێبدات،ئەوکات دادگا بڕیاری لەبارەوەدەدات وپێویستە ھەموو لایەنەک پێیەوە پابەند بن.

نەجیب رونیشیکردەوە،کەمترین مووچەی خانەنشینی بۆ پەرلەمانتاران دانراوە کە بە25%مووچەکەیان خانەنشین دەکرێن،تەنھا ئەوانە نەبن کەخزمەتیان ھەیە مووچەکەیان زیاتر دەبێت.

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی رونیشیکردەوە،ھەرکاتێک ئەو یاسایە لەلایەن سەرۆکایەتی کۆمار پەسەندکرا لەرۆژنامەی وەقائیعی عێراقی بەڵاودەبێتەوە ودواتر دەچێتە واری جێبەجێکردنەوە،کە لە1/1/2014ھەژماردەکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار