٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لەھەولێر سێ کەس گیانیان لەدەستدا

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ بەرێوبەری راگەیاندنی پۆلیسی ھەولێر ئاشکرایکرد،ئەمڕۆ لەشاری ھەولێر لە سێ روداوی جیاجیا سێ کەس گیانیان لەدەستدا.

راید کاروان عەبدولکەریم بەرێوبەری راگەیاندنی پۆلیسی ھەولێربەkdp.infoراگەیاند:ئەمڕۆ لة کۆمەڵگای دارەتوو ئۆتۆمبێلیکی کۆکردنەوەی خاشاک لە بەنگلادشیەکی دا بەناوی لینکا تالی دەست بەجێ گیانی لەدەستدا وشۆفێری ئۆتۆمبێلەکەش لەلایەن ھێزەکانی پۆلیس دەستگیرکراوە.

راید کاروان عەبدولکەریم گوتیشی:ھەر ئەمڕۆ لە بەحرکە ماڵێک گری گرت ،لەئاکامدا منداڵێکی چوار ساڵان گیانی لەدەستدا بەناوی رەزوان ئەمجەد، دواتر ئاگرەکە لەلایەن کارمەندانی بەرگری شارستانی کۆنترۆلکرا.

عەبدولکەریم رونیشیکردەوە، لە کارگەیەکی چیمەنتۆ ئاسنێک بەسەر کرێکارێک بەربۆتەوە کە کوردی باکوری کوردستانە بەناوی ئیبراھیم محەمەد ، لەئاکامدا گیانی لەدەستداوە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، پەراوی لێکۆلینەوە بۆ ھەر سێ رووداوەکە کراوەتەوە و لێکۆلینەوەش لەلایەن ھێزەکانی پۆلیس بەردەوامە.

هەواڵی پەیوەندیدار