٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پارێزگاری هەولێر بەسەردانێكی فەرمی گەیشتە ورمێ

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر – تایبەت بە KDP.info /نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر بەسەردانێكی فەرمی گەیشتە پارێزگای ورمێ بەمەبەستی پیرۆزبای كردن لە پارێزگاری نوێی ورمێ و بەدواداچوونی یاداشتی لێكتێگەیشتنی نێوان هەولێر و ورمێ.

بەمەبەستی پتەوكردنی پەیوەندی نێوان پارێزگای هەولێر و ورمێ نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر بەسەردانێكی فەرمی گەیشتە پارێزگای ورمێ و لەلایەن كاربەدەستانی ئەو پارێزگایە پێشوازیەكی گەرمی لێكرا. ئامانجی سەردانەكە وێڕای پیرۆزبای كردن لە پارێزگاری نوێی ورمێ بوو، هەروەها بەشێكی تریش پەیوەست بوو بە پتەوكردنی پەیوەندی نێوان هەردوو پارێزگاو بەدواداچوونیش بۆ یاداشتی لێكتێگەیشتنی نێوان هەولێرو ورمێ كرا كە پێشوتر لە نێوان هەردو پارێزگا واژۆكرابوو.

جێی ئاماژەیە پەیوەندی نێوان هەولێر و ورمێ بە هۆی واژۆكردنی یاداشتێكی نێوان بەرێز نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێرو پارێزگای پێشوی ورمێ، گەیشتە ئاستێكی باش و لە ئێستاشدا ئەو سەردانە هەنگاوێكی تر دەبێ بۆ پتەوكردنی پەیوەندی نێوان هەردولا.

 

هەواڵی پەیوەندیدار