ئەمساڵ ڤیستڤاڵی ئازادی و نەورۆز جیاوازتر لەساڵانی رابردوو ساز دەكرێت

هەولێر- تایبەت بە KDP.info/ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسی كه ئه‌مڕۆ له دیوانی پارێزگای هه‌ولێر رێكخرا، به‌ڕێز تاهیر عه‌بدوڵا جێگری پارێزگاری هه‌ولێر سه‌رۆكی لیژنه‌ی باڵای سه‌رپه‌رشتیاری هه‌ولێر پایته‌ختی گه‌شتیاری عه‌ره‌بی ساڵی 2014 تیشكی خسته سه‌ر گرنگترین ئه‌و كار‌و چالاكیانه‌ی كه له میانه‌ی وه‌رزی یه‌كه‌م چالاكییه‌كان ئه‌نجام دراون.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی باڵای ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له رۆژانی 17-19/2/2014 چالاكییه‌كی هونه‌ری گه‌وره ئه‌نجام ده‌درێت وله‌م باره‌یه‌وه وتی: ئه‌م چالاكییه هونه‌رییه گه‌وره‌یه بریتییه له نمایشی تیپی ئۆركێسترای كوردستان و سیمفۆنیا عێراقی له رۆژی 17ی شوبات ورۆژانی 18-19ی شوبات تیپی بالێی كییڤ له وڵاتی ئۆكرانیا بماشێكی بالێ پێشكه‌ش به هه‌وادارانی ئه‌م هونه‌ره ده‌كات له هۆڵی مامۆستا سه‌عد.
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆنگره رۆژنامه‌نووسییه‌كه‌دا تاهیر عه‌بدوڵا باسی له فیستیڤاڵی ئازادی و نه‌ورۆز كرد و وتی: بۆ ئه‌م ساڵ جیاواز و به‌رفراوانتر له ساڵانی رابردوو فیستیڤاڵه‌كه ساز ده‌كرێ كه ده‌بێته گه‌وره‌ترین فیستیڤاڵی هونه‌ری به به‌شداری چه‌ندین ئه‌ستێره‌ی هونه‌ری كوردی و عه‌ره‌بی و فارسی و تورك و عێراق ئه‌مه‌ش هاوكاته له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی هه‌ولێر وه‌ك پایته‌ختی گه‌شتیاری، چونكه ده‌مانه‌وێ بیسه‌لمێنین هه‌ولێر شایه‌نی ئه‌م نازناوه‌یه.
له وه‌ڵامی پرسیارێك سه‌باره‌ت به لۆگۆی پایته‌ختی گه‌شتیاری عه‌ره‌بی، تاهیر عه‌بدوڵا وتی: ئێمه وه‌ك هه‌ولێر لۆگۆی تایبه‌تی خۆمانمان هه‌یه و ئه‌م لۆگۆیه بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ ده‌بێت، ده‌رباره‌ی وه‌رگرتنی لۆگۆی گه‌شتیاریش ئێمه به نیازین له ئاهه‌نگێكی شایسته و تایبه‌تدا لۆگۆكه به ره‌سمی وه‌رده‌گرین.
سه‌باره‌ت به‌و بودجه‌یه‌ی كه بۆ هه‌ولێر ته‌رخان كراوه وه‌ك پایته‌ختی گه‌شتیاری سه‌رۆكی لیژنه‌ی باڵا ئاشكرای كرد كه ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕی 20 ملیۆن دۆلاری ته‌رخان كردووه و زیاتر وتی: سه‌باره‌ت به حكومه‌تی ناوه‌ندیش ئێمه به نووسراوێكی ره‌سمی داوامان له حكومه‌تی ناوه‌ندی كردووه كه بڕێ 20 ملیۆن دۆلارمان بۆ ته‌رخان بكات و به‌داوادچوونی ته‌واویشمان بۆی كردووه، به‌ڵام تا ئێستا هیچ بڕه پاره‌یه‌كیان بۆ نه‌ناردووین.




