دەست لەكار كێشانەویە 6 ئەندامی كوتلەی ئەحرار

بەغدا - KDP.info/ دوای چەند كاتژمێرێك لە سەر بریاری موقتەدا سەدر، سەرۆكی رەوتی سەدر بە داخستنی هەموو نووسینگەكانی سەر بە رەوتەكەی و خۆ دوورخستنەوە لە كاری سیاسی 6 لە ئەندامانی كوتلەی ئەحرار دەستلەكاركێشانەوەی خۆیان لە كاری سیاسی و ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق راگەیاند و هەروەها روونیانكردەوە كە خۆیان بۆ هەلبژاردنەكانی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەران كاندید ناكەنەوە.
ئەندامەكانیش بریتین لە مەها دوری و زەینەب تائی و ئیمان موسەوی و حوسێن عەلوان لامی و حوسێن تالب مەنسوری و حوسێن هەمهەم . لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئەم شەش ئەندامەی كوتلەی ئەحرار هۆكاری بڕیاری دەستلەكاركێشانەوەیان بۆ پاڵپشتی و هاوكاری بڕیارەكەی سەرۆكی رەوتی سەدر دەگەرێتەوە . شایانی باسە موقتەدا سەدر سەرۆكی رەوتی سەدر لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندبوو كە لە ئێستاوە هیچ كوتلەیەك و پۆستەكانی ئەنجومەنی نوێنەران و حكومەت، نوێنەرایەتیمان ناكەن و بریاریدا بە داخستنی هەموو نووسینگەكانی سەر بە رەوتەكەی، هۆكارەكەشی بۆ گەندەڵی ناو حكومەت گەراندەوە .




