٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ڕۆژنامه‌ی گاردیانـی به‌ریتانی: بارزانی ئاماده‌ نه‌بوو چاوی به‌ ئۆباما بكه‌وێت

سەرچاوە: KDP.info

ڕۆژنامه‌ی هه‌ره‌ به‌ناوبانگی به‌ریتانی "زه‌گاردیان" له‌ ڕاپۆرتێكیدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌ كه‌ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مه‌سعوود بارزانی ئاماده‌نه‌بوو چاوی به‌ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا باراك ئۆباما بكه‌وێت، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر نیگه‌رانییه‌كانی بارزانی ده‌رباره‌ی لیستی تیرۆری ئه‌مه‌ریكا.

بەگوێرەی ڕاپۆرته‌كه‌ كه‌ په‌یامنێری ڕۆژنامه‌ی گاردیان ئۆرلاندۆ كرۆكرۆفت له‌ هه‌ولێر ئاماده‌ی كردووه‌، فەلاح مستەفا، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە كونسوڵخانەی ئەمەریكای لە هەولێر راگەیاندووە، تاوەكو ناوی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دەیموكراتی كوردستان لە لیستی تیرۆری ئەمریكا نەگۆڕێت و دەرنەهێندرێت، مەسعود بارزانی سەردانی ئەمەریكا ناكات و لەگەڵ باراك ئۆباما، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا كۆنابێتەوە.

بڕیاربوو لە 27/1/2014، بارزانی سەردانی ئەمریكا بكات و لەگەڵ ئۆباما كۆببێتەوە، بەڵام بارزانی سەردانەكەی هەڵوەشاندەوە. لە ساڵی 2001 ەوە یەكێتی و پارتی خراونەتە لیستی رەشەوە بەهۆی ئەوەی لە دژی رژێمەكەی سەددام حوسێن جەنگاون و شەڕیان كردووە.

فەلاح مستەفا روونی دەكاتەوە، لە كاتی گەیشتنی داوەتەكە لە مانگی كانوونی دووەم بە شەخسی قسەی لەگەڵ كونسوڵی ئەمریكا كردووە و پێی راگەیاندووە تاوەكو ئەو پرسە چارەسەر نەكرێت و یەكلایی نەكرێتەوە، سەرۆكی هەرێمی كوردستان سەردانی ئەمەریكا ناكات. هاوكات دەڵێت ساڵی رابردوو بەهان شێوە قسەیان لەگەڵ كردوون.

بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات، ئەو پۆلێنكردنە نادادپەروەرانەو ستەمكارانەیە و سزادانی خەڵكی هەرێمی كوردستانە.

ناوبراو پرسیار دەكات كە چۆن حكومەتی ئەمریكا و كۆنگرێسی ئەمریكا رێگەدەدەن ئەمە بەردەوام بێت؟

 

هەواڵی پەیوەندیدار