٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

لە شارەدێی سلێمان بەگ هاووڵاتیان دەبنە قوربانیی داعش و سوپای عێراق

سەرچاوە: KDP.info

سلێمان بەگ - تایبەت بە KDP.info/ سوپای عێراقی و چەكدارانی داعش بەردەوامی هەیە و بەو هۆیەوە وێرای ئاوارەبوونی ژمارەیەكی زۆری خەڵكی ئەو شارەدێیە؛ ژمارەیەكیش بوونەتە قوربانیی هێرشەكانی چەكدارانی داعش و بۆردومانەكانی سوپای عێراق.

سەرچاوەیەكی ئەمنی بە kdp.infoی راگەیاند بە هۆی بۆمبارانكردنی شارەدێی سلێمان بەگ لە لایەن سوپای عێراقیەوە، ژمارەیەك چەكداری داعش كوژران، هاوكات لە نێویشیاندا ژمارەیەك هاوڵاتی ئەو شارەدێیە بونە قوربانی و زیاتر لە دە خانووی هاووڵاتیان بە هۆی ئەو بوردومانە روخاون.

لە بارەی رەوشی سلێمان بەگ شەلال عەبدول قایمقامی خورماتوو رایگەیاند كە بەشێكی زۆری ناحیەكە بەدەست هێزەكانی سوپای عێراقەوەیە و بەشێكی كەمی بەدەست داعشەوەیە و خەڵكیش ڕوویان لە ناوچەكانی حەمرین و خورماتوو كردووە .

هەروەها ئەوەشی راگەیاند كە خەڵكی گەڕەكی عەسكەری خورماتوو لەو شەڕەی لە سلێمان بەگ هەیە و هاتنی چەكدارانی داعش، ترسیان هەیە، بەڵام هێزی پێشمەرگە و ئاسایش ئامادەیە بچێتە ئەو گەڕەكە و گیانی خەڵك لە تیرۆر بپارێزن.

 

هەواڵی پەیوەندیدار