بڕیاردەری لیژنەی ئابوری: رەنگە سبەی ھەرێم وبەغدا لەبارەی پڕۆژە یاسای بودجە بگەنە رێکەوتنێک

بەغدا-تایبەت بەKDP.info/ بڕیاردەری لیژنەی ئابوری لەپەرلەمانی عێراق ئاشکرایکرد،من گەشبینم بەسەردانی شاندی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ بەغدا،بۆئەوەی لەبارەی کێشەکانی بودجە بگەنە رێکەوتنێک.
مەحما خەلیل بڕیاردەری لیژنەی ئابوری لەپەرلەمانی عێراق بەkdp.infoراگەیاند:ئەگەر سبەی شاندی حکومەتی ھەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکات،رەنگە لەبارەی بەشێک لەکێشەکان بگەنە رێکەوتنێک.
مەحما خەلیل گوتیشی:من گەشبین بەسەردانی شاندی حکومەتی ھەرێمی کوردستان کە بڕیارە سبەی سەردانی بەغدا بکات،چونکە پەرلەمان بۆیە خوێندنەوەی یەکەمی بۆ بودجە نەکردوە تاوەکو ھەرێم وناوەند لەبارەی کێشەکان دەگەنەرێکەوتن.
خەلیل رونیشیکردەوە،رەنگە لەمیانەی سەردانی سبەی شاندی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ بەغدا وڵامی پێنشیارەکان بداتەوە حکومەتی ناوەندوھەرێمیش ھەڵوێستی خۆی دەربرێت.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد،حکومەتی ناوەند دەتوانی ھەموارێک بۆ بودجە رەوانەی پەرلەمان بکات ،بۆ ئەوەی لەمیانەی گفتوگۆکان پەرلەمان داواکاریەکانی کورد لەبودجە جێگیر بکات،پێویست ناکات دووبارە بودجە بگەرێتەوە بۆ حکومەت.




